بریارێكی نوێ بۆ مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران دەرچوو


وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەر فەرمانبەرێك رەوانەی خانەنشینی كرا یان بەهۆی كۆچكردنییەوە تەرقین قید كرا، ئەوا لەلایەن فەرمانگەكەیەوە تاكو رێككەوتی خانەنشینبونی، موچە و دەرماڵەكانی بۆ خەرج دەكرێت.

بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی دارایی، ئەگەر فەرمانبەرێك ئیحالە كرا بۆ خانەنشینی یان بەهۆی كۆچكردنی تەرقین قید كرا، ئەوا فەرمانگەكەی موچە و دەرماڵەكانی تاكو رێككەوتی خانەنشینبونی یان ترقین قیدكردنی بۆ خەرج دەكرێت.

هەر بەپێی بڕیارەكە دوای ئەو رێككەوتەش، شایستەی موچەی خانەنشینی دەبێت و لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشین موچەی بۆ دابین دەكرێت.



PM:11:48:21/02/2023