چەند کەسێک لەسەر هێلکە بارانکردنی پەرلەمانتارێکی گۆڕان چالاکوانێک دەڕفێنن


لە راگەیاندراوێکی ئەنجومەنی چالاكیەكانی كوردستان بەریتانیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لەسەر هێلکەبارانکردنی پەرلەمانتاری گۆڕان، یاسین خدر لە لەندەن، چاکوانێکیان رفێندراوەو بە سەختی برینداریان کردووە.

ئەنجومەنی چالاكیەكانی كوردستان بەریتانیا  لە راگەیەندراوێکدا هاتووە" هێرشكردنە سەر ئیسماعیل سیان و برینداركردنی بەچەقۆ، ئیدانەی ئەو كارە تیرۆرستانە دەكات".

هەروەها لە راگەیاندنەکەدا هاتووە " لەوبارەیەوە سكاڵامان تۆماركردووە تاوەكو یەك بەیەكی ئەو كەسانەی دەستاین لەو هێرشە تیرۆرستانە هەبوو دەستگیربكرێن دوێنێ شەو".

ئەو ئەنجومەنە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کە ئیسماعیل سیان لەلایەن چەند كەسێك دەرفێندرێت و دواتر داوای لێ دەكەن لەلایڤێكدا داوای لێ بووردن بكات سەبارەت بە هێلكە باران كردنی یاسین خزرو، هاتووشە" اسماعیل ئامادە نابێت و ئەوانیش بەر چەقۆی دەدەن، لەئێستادا اسماعیل لە نەخۆشخانەیە و دۆخی تەندروستی جێگیر بووە".

وەفدێکی پەرلەمانتارانی پەرلەمانی کوردستان لە بەریتانیان لە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، یاسین خدر لەبەردەم بینایەکدا کە لە هۆتێل دەچێت وەساتەوەو کەسێک لە دوورە هاوار دەکات و بەرەو ڕووی دەچێت و چەند توێکڵە هێلکەیەک لە زەویەکەدا کەوتووە.



PM:12:21:23/02/2023