به‌له‌مێك بە ١٠٠ کۆچبەرەوە له‌ كه‌ناره‌كانی ئیتاڵیا ژێر ئاو كه‌وت

نوێنەری دەزگای لوتکە لە ئەوروپا ڕایدەگەیەنێت" سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەختێک  بە ١٠٠ کۆچبەرەوە لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ژێر ئاو کەوت". 

شەهرام حەمە نوێنەری دەزگای لوتکە لە ئەوروپا ڕایگەیاند" سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەکشەممە یەختێک  بە ١٠٠ کۆچبەرەوە لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ژێر ئاو کەوت". 

ئاماژەى بەوەشکردووە، زیاتر لە ٤٠ کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە، کە لەناویاندا منداڵ هەیە و هەروەها ٥٠ کەس ڕزگارکران و نزیکەى ١٠ کۆچبەریش بێسەر و شوێنن.

ئەوەشی خستەڕوو، یەختەکە لە تورکیاوە بەرەو ئیتاڵیا ڕۆشتوە و تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە نەزانراوە و ناسنامەی کۆچبەرەکانیش ئاشکرا نەکراون.


PM:02:46:26/02/2023