عەلی حەمەساڵح كاری داهاتووی دوای خانەنشینبوونی ئاشكرا دەكات


عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری "دەستلەكاركێشاوە"ی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، دوای پەسەندكردنی دەستلەكركێشنەوەی لە پەرلەمان، دەبێتەوە بە مامۆستا.

عەلی حەمەساڵح لە فەیسبووكی خۆی نووسیویەتی "من لە ٨ی ١٢ ەوە دەستلەكاركێشانەوەم… واریدە كراوەو سێ جاریش داوام لە سەرۆكی پەرلەمان كردوە بیخاتە بەرنامەی كارەوە، بەڵام نەمدەویست ئەوەی باوەڕمە بیكەمە موزایەدە".

ناوبراو روونیكردۆتەوە "لە ٦ ی ١١ دا بۆیە باسم نەكرد.. هەندێك كەس هەموو گیانیان گەندەڵیە دەیانویست بیكەنە موزایەدە.. بۆ شكاندنی هاوڕێكانمان، هەرگیز من خۆم بەدڵسۆزتر نازانم لەم هاوڕێیانەم كە دەمێننەوە، ئەمە تەنیا جیاوازی بیركردنەوەیە".

عەلی حەمەساڵح وتویەتی "لەمێژە پێموایە ناتوانم ئیزافەی زیاتر بكەم بۆ كارەكەم، خانەنشین نابم و دەبمەوە مامۆستا".



PM:09:26:26/02/2023