بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی هەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

 بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" ئەو فەرمانبەرانەی خۆیان خانەنشین کردووە مافی گەڕانەوەیان بۆ سەر کار نییە".

لە راگەیاندنێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێم ئەوە دەخاتەڕوو " بە گشتاندنی دارایی ژمارە (٢٠) تایبەتە بە پاداشتی خانەنشینی بەپێی یاسا بەرکارەکان و یاسای چاکسازی ئەو فەرمانبەرانەی خۆیان خانەنشین کردووە مافی گەڕانەوەیان بۆ کار نییەو ناتوانن بگەڕێنەوە سەرکار. ڕێنمایی ژمارە ( ٢٠ ) تەنها ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە گەڕاونەتەوە سەرکارو دووبارە خانەنشین بونەتەوە، واتە گەڕانەوە بۆ سەر کار ناگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی هەرێم ئەم خاڵانەی دیاریکردووە:

 ١-بەپێی یاسا بەرکارەکان و یاسای چاکسازی ئەو فەرمانبەرانەی بەپێی یاسا واتە تەواوکردنی تەمەنی خانەنشینی یان خۆیان خانەنشین بوون یان بە هۆکاری تەندروستی مافی گەڕانەوەیان بۆ سەر کار نامێنێت.

٢-ڕێنمایی ژمارە (٢٠) تەنها ئەو خانەنشینانە ئەگرێتەوە کە خانەنشین بوون و گەڕاونەتەوە سەرکار و دووبارە خانەنشین بوونەتەوە سوودمەند ئەبن لە پاداشتی خانەنشینی ساڵە زیادەکانی خزمەتکردنیان.




PM:10:23:27/02/2023