دوای ئەوەی دەنگی بە بنزیمە نەدا ئالابا هاتە دەنگ

داڤید ئەلابای بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید پەیامێکی لە (تویتەر): سەبارەت بە خەڵاتی "باشترینەکانی شەوی رابردوو بڵاوکردووەتەوە دوای ئەوەی دەنگی خۆی بە بنزیمە وەک کاپتنی نەمسا نەداوەو لە شوێنی کەریم دەنگەکەی بۆ میسی بووە.

 ئەلابا دەڵێت :" هەڵبژاردەی نەمسا وەک تیمێک دەنگ لەسەر ئەم خەڵاتە دەدات و من بەتەنها نیم، هەموو کەسێک لە ئیدارەی تیپەکەدا توانای دەنگدانی هەیە و بەم شێوەیە ئیرادە دەکرێت.

دەشڵێت :" هەمووان بە تایبەت کەریم دەزانن کە من چەندە سەرسامم پێی و ئاستەکەی، هەمیشەش وتوومە کە ئەو باشترین هێرشبەرە لە جیهاندا و بێ گومان تا ئێستاش هەروایە.

دەنگی داڤید ئالابا بۆ  "باشترینی" ساڵی ٢٠٢٢: پلەی یەکەم: لیۆ مێسی بوو، پلەی دووەم: بنزیمە و  پلەی سێیەم: مباپێ بوو.

ئەلابا شەوی رابردوو لە لایەن هاندەرانی ریاڵ مەدریدەوە رووبەڕووی رەگەزپەرەستی بووەوە.



PM:12:08:28/02/2023