لە قەزای شەنگال ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانج (نوێکراوەتە)

نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی ئۆتۆمبێلێکیان لە قەزای شەنگال کرد، کە به‌هۆیه‌وه‌ چەند کەسێک بوونە قوربانی. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە قەزای شەنگال ڕایگەیاند"  فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا لە ناو سەنتەری قەزای شەنگال ئۆتۆمبێلێکی کردووەتە ئامانج". 

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردومانەکە بووە هۆی کوژرانی حەوت کەس و کەسێکی دیکەش بریندار بووە و ئۆتۆمبێلەکەش بە تەواوی سووتاوە. 


PM:01:40:01/03/2023