ڤینیسیۆس پێش کلاسیکۆ هەڕەشە دەکات

ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی، یاریزانی باڵی ڕیاڵ مەدرید، پێش ڕووبەڕووبوونەوەی داهاتووی یانەی بەرشەلۆنە پەیامێکی بۆ هاندەرانی تیپەکەی نارد.


 سبەی پێنجشەممە، یانەی ڕیال مەدرید لە یاریگای "سانتیاگۆ بێرنابیۆ” میوانداری ڕکابەرە سەرەکییەکەی دەکات کە بەرشەلۆنەیە، لە یاری چونی قۆناغی پێش کۆتایی جامی پاشا.


 ئەستێرە بەڕازیلییەکە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕێگەی ئەکاونتی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی "مەدریدیستاس.. سبەی دەتبینمەوە. بژی مەدرید".


  ڤینیسیۆس بەردەوام بووە وتی : "با بڕۆین .. پێکەوە تا کۆتایی ".


 ئەستێرەی ته مه ن 22 ساڵ به ڕۆحێکی به ڕز ده چێته نێو یاری کلاسیکۆ دوای ئه وەی له مانگی شوباتی ڕابردوودا خه ڵاتی باشترین یاریزانی یانەی شاهانەی بردەوه ، دوای ئەو ئاسته به هێزەی له ڕکابەڕه جیاوازەکاندا پێشکەشیکرد.


 جێگای سەرنجە جامی شای ئیسپانیا بە سیستمی دوو یاری بەڕێوەدەچێت و لە قۆناغی پێش کۆتاییەوە دەستپێدەکات.


 پێشبینی دەکرێت بەرشەلۆنە جارێکی دیکە لە یاری گەڕانەوەدا، کە لە ٥ی نیسانی داهاتوو، لە کامپ نو ڕووبەڕووی ڕیاڵ مەدرید ببێتەوە.


PM:10:57:01/03/2023