ئاگاتان لێیە ریاڵ مەدرید چی بەرامبەر بە ئەنچیلۆتی کردووە

پێگەی"Relevo"ی ئیسپانی ئاشکرات دەکات، یانەی ریاڵ مەدرید داوای لە کارلۆ ئەنچیلۆتی کردووە ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل و لە کۆتایی ئەم وەرزە یانەکە جێبهێڵێت.

ئەنچیلۆتی گرێبەستەکەی تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لەگەڵ یانەکەی هەیە ئۆفەری لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەرازیل بۆ هاتووە.


 بەگوێرەی چەند شایەتحاڵێک  کە ڕاوێژیان پێکراوە، زیاتر لە ئەندامێکی یانەی ڕیال مەدرید بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو مامەڵەی لەگەڵ دۆخی ڕاهێنەرەکەی کردووە و  یانەکە هانی ئەنچیلۆتی دەدات زیاتر لە خودی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل بچێتە بەرازیل  و ببێتە راهێنەری سامپا.  

ئەمە لە کاتێکدایە ئەنچیلۆتی چەند جارێک رەتیکردوەتەوە ببێتە راهێنەری بەرازیل.


PM:01:11:03/03/2023