كۆمەڵی دادگەریی لە دەركردنی پەرلەمانتارێكی پاشگەز بووەوە


كۆمەڵی دادگەریی كوردستان رایدەگەیەنێت، دوای دوورخستنەوەی عوسمان كانی كوردەیی، پەرلەمانتاری حیزبەكەی لە پەرلەمانی كوردستان، بەڵام لە ئەمڕۆوە دەبێتەوە بە ئەندامی حیزبەكەیان.

كۆمەڵی دادگەریی كوردستان رایگەیاندووە، دوای ئەوەی بە بڕیاری ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەری عوسمان كانی كوردەیی، ئەندامی پەرلەمان لە فراكسیۆنی كۆمەڵ لە ڕیزەكانی كۆمەڵ دورخرایەوە، بڕیاریاندا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكە و لەمڕۆوە مامۆستا عوسمان ئەندامی كۆمەڵ و فراكسیۆنەكەیەتی و پابەند دەبێت بە بڕیارو سیاسەتی كۆمەڵ و فڕاكسیۆنەكەی.

لە چەند رۆژی رابردوودا عوسمان كانی كوردەیی لە ریزەكانی كۆمەڵ دەركرا ئەوەش بەهۆی پابەندنەبوونی بە بڕیاری بایكۆتی پەرلەمان و نەدانی شایستە داراییەكان بە كۆمەڵ.



PM:02:51:03/03/2023