مەترسی روودانی بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە شاری ئیستانبوڵ دەکرێت

زانایەکی بومەلەرزەزانی تورکی هۆشداری دەدات لە ئەگەری روودانی بومەلەرزەیەک بە گوڕی ١٠ پلەی رێختەر لە ئیستانبوڵ.

پڕۆفیسۆر ناجی گورور، زانای جیۆلۆجی و بومەلەرزەزانی تورکیا، ئەمڕۆ شەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی حوریەت هۆشداریدا لەوەی کە ئەستەنبوڵ کە ژمارەی دانیشتووانەکەی ١٦ ملیۆن کەسە و یەکێکە لە گەورەترین شارەکانی تورکیا، ڕەنگە بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر ڕووبدات کە هیزەکەی بگاتە ١٠ پلە بەپێوەری رێختەر.

ئاماژەی بەوەشکرد، کەلێنێکی بومەلەرزەیی لە ئەستەنبوڵ هەیە، کاتێکیش ئەم بۆشاییە پڕدەبێتەوە، بومەلەرزە گەورە و وێرانکەرەکەی مەڕمەڕە ڕوودەدات، کە ڕەنگە هێزەکەی لە ١٠ پلە زیاتر بێت لە هەندێک ناوچەدا، لەکاتێکدا ئەم خەمڵاندنە لە چوارچێوەی چاوەڕوانییەکانی زانایانی دیکەدا دێت بۆ... بوومەلەرزە بەهێزەکانی ناوچەکە.

بە گوتەی پرۆفیسۆر گورور، ئەو بوومەلەرزەیەی کە لە هەندێک شوێن لە ئیستەنبوڵ ڕوودەدات، دوو بوومەلەرزەی یەک لە دوای یەک دەبێت و بەهۆی توندی بومەلەرزەکەیانەوە دەتوانرێت لە یەک کاتدا بە چوار بوومەلەرزە هەژمار بکرێن.



PM:11:51:04/03/2023