لە شارێکی باکوری کوردستان باڵەخانەیەک ڕووخا

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە شارێکی باكووری كوردستان باڵەخانەیەک داڕووخا و تیمە پەیوەندیدارەكانیش ڕەوانەی ناوچەكە كران.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی توركیا، کەمێک پێش ئێستا لە شاری ڕوهای باکوری کوردستان باڵەخانەیەکی شەش نهۆمی بەهۆی ئەو بوومەلەرزانەی ڕۆژی ٦ی مانگی ڕابردوو لە قەهرەمان مەڕەش ڕوویاندا و (١١) پارێزگای توركیای گرتەوە داڕما. 

تیمەكانی سەرۆكایەتی ئافادی توركیا و ئاگركوژێنەوە، تەندروستی و هێزە ئەمنییەكان بە مەبەستی گەڕان و پشکنین گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، بەڵام تائێستا نازانرێت کەس لەناو باڵەخانەکە هەبووە یاخود نا. 


PM:06:15:05/03/2023