فازڵ میرانی لەسەر كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی ڕوونکردنەوە دەدات

به‌رپرسى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان سەبارەت بە کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ده‌ڵێت" ئه‌و قسانه‌ى كردومه‌ بۆچونى شه‌خسى خۆمه‌ و لێكدانه‌وه‌ى هه‌ڵه‌شى بۆكراوه‌". 

نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى فازڵ میرانى کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكردووەته‌وه‌ تێیدا هاتووە" فازڵ میرانی  سەبارەت بە بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان وەڵامی هەندێ پرسیاری داوەتەوە و، لەلایەکی دیکە سەبارەت بە بارودۆخی نێوخۆی یەکێتی نیشتمانی وەڵامی پرسیارەکانی داوەتەوە دیارە بۆ هەندێ بابەت خوێندنەوەی هەڵەی بۆ کراوە کە مەبەستی  فازڵ میرانی ئەو لێکدانەوەیە نەبووە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە" چەند ڕستەیەکیش لەو چاوپێکەوتنە وەک گوتراوە بەکارنەهاتووە، بەڵکو بەشێوەیەکی دیکە و مانای دیکەی پێبەخشراوە، لێرەوە ڕایدەگەیەنین ڕووداو و بڕیارەکانی نێوخۆی یەکێتی نیشتمانی تایبەتن بە خۆیان و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و تەداخولمان نەکردوە و تەداخولیش ناکەین، ئەگەر لەو بارەوە لێکدانەوە هەبووبێت بۆچونی شەخسیە، واباشە ڕاگەیاندنیش بە ئەمانەتەوە مامەڵە لەگەڵ بیروڕای میوانەکانی بکات". 


AM:08:29:06/03/2023