ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر رێگای سەرەكی بازیان - چەمچەماڵ ٢٠ خوێندكار بوونە قوربانی.
پەیامنێرمان لە قەزای بازیان بە ماڵپەڕی (سپی میدیا)ی ڕاگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان پاسێكی خوێندكاران و بارهەڵگرێكدا لەسەر رێگای سەرەكي (بازیان - چەمچەماڵ) ڕوویدا".
ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا (٢٠) خوێندكار بریندار بوون و چارەسەری سەرەتاییان بۆ كراوە، بەڵام باری تەندروستی دوو لە بریندارەكان ناجێگیرە.
هەر ئەمڕۆ لە نزیک گوندی سیارە لەسەر ڕێگای (دەربەندیخان - سلێمانی) ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان ڕوویدا و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی و دوو سەرنشینی کە ئافرەت بوون دەست بەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستدا و منداڵێکیش بە سەختی بریندار بوو.