یانەی ڕیال مەدرید لەگەڵ هازارد کۆدەبێتەوە

ریال مەدرید بەنیازە دانیشتنێکی نوێ لەگەڵ ئیدین هازاردی یاریزانی بەلجیکی ئەنجامبدات، بۆ ئەوەی لە ماوەی داهاتوودا لە سانتیاگۆ بێرنابیۆدا داهاتووی خۆی یەکلایی بکاتەوە.


 گرێبەستی یاریزانە بەلجیکییەکە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە کۆتایی وەرزی داهاتوودا کۆتایی دێت، سەرەڕای ئەوەش ڕەنگە بارودۆخی وەرزشی هازارد ببێتە هۆی ئەوەی زوو یانە شاهانەییەکە بەجێبهێڵێت.


  تۆڕی "تۆدۆ ڤیچاگێس” بڵاویکردەوە کە ڕیال مەدرید بەنیازە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ هازارد ئەنجام بدات، بۆ ئەوەی ئاگاداری بکاتەوە کە لە پلانی وەرزی داهاتوودا نییە.


 هازارد لە ساڵی ٢٠١٩ بە بڕی ١٦٠ ملیۆن یۆرۆ گەیشتە ڕیاڵ مەدرید، بەڵام لەگەڵ لۆس بلانکۆس تووشی پێکانێکی زۆر بوو، ئەمەش کاریگەری لەسەر ئاستی تەکنیکی هەبوو لە ماوەی کۆتاییدا.


 گرێبەستەکەی هازارد لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید لە کۆتایی هاوینی ٢٠٢٤ کۆتایی دێت، یاریزانە بەلجیکییەکە بەنیازە تا کۆتایی گرێبەستەکەی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ژیانی تۆپی پێ تەواو بکات.


PM:09:30:08/03/2023