دادگای دەستوری تورکیا بڕیارێکی لە بەرژەوەندی هەدەپە دەرکرد

دادگای دەستوری تورکیا بڕیاری دا بلۆککردنی هەژماری خەزێنەی هەدەپە لە دۆسیەی داخستنی ئەو پارتەدا هەڵبوەشێنێتەوە. 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، دادگای دەستووری لە چوارچێوەی بڕیار و لێکۆڵینەوەکانیدا بە دەنگی هەشت ئەندام لە بەرامبەر حەوت دەنگی دژدا، بڕیاری هەڵگرتنی بلۆککردنی هەژمارەکانی داوە کە سەرەتای مانگی یەکی ئەمساڵ دەری کردبوو.

دۆسیەی داخستنی هەدەپە لە ٢١ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢١وە دەستیپێکردوە و تا ئێستا بەردەوامە بڕیارە پێش هەڵبژاردنەکانی تورکیا بریار لەبارەی داخستن یان رەتکردنەوەی داواکە بدات.


PM:07:46:09/03/2023