وتەبێژی بەرگری سلێمانی رایدەگەیەنێت" بەهۆی ئەو بارانەی دوێنێ شەو لە شاری سلێمانی باری ٤٠ ماڵ و شوێنی گشتی ئاوی تێچووە".
رێکان جەمال وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەکرد" بەهۆی بارانە بەخوڕەکەی شەوی رابردووەوە هیچ باڵەخانەیەک نەڕووخاوە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، ئەو ماڵانەشی کە ئاویان تێچووە زیادەڕەویان کردووە و گرفتی ئاو ئاوەڕۆیان هەیە".
ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی بارانە بەخوڕەکەوە شەوی رابردوو ٤٠ شوێنی گشتی ئاویان تێچووە وک زانکۆ و خەستەخانە و نزیکی ٣٠ ئۆتۆمبێلیش بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو کوژابوونەوە و رزگارکران.