ڤیدیۆی سەمایەکی سەرنجڕاکێشی هەیفا وەهبی بڵاوکرایەوە

گۆرانیبێژ و هونەرمەندی ناسراوی عەرەب هەیفا وەهبی لە نوێترین دەرکەوتنی، ڤیدیۆی سەمایەکی سەرنجڕاكێشی لە ئاهەنگێکدا بڵاودەکرێتەوە.

ڤیدیۆی ئەو سەما سەرنجڕاكێشە لە هەژمارێکی هەیفا وەهبی بڵاوکراوەتەوە کە بەناوی خۆیەوە نییەو بینەرێکی زۆری هەیە.

هەیفا وەهبی تەمەنی (٥١) ساڵە و تا ئێستا بە یەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو ١٠٠ ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی.
 
ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا ٤ ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.



PM:11:18:11/03/2023