ڕیال مەدرید هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی مباپێ نادات

ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ئاشکرایکرد، یانەی ڕیال مەدرید بە سەرۆکایەتی فلۆرێنتینۆ پێرێز بێزارە و بێباکە لە بیرۆکەی گواستنەوەی کیلیان مباپێی یاریزانی پاریس سانجێرمان.


 ئیدارەی پایتەختی ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید بەردەوام دەبێت لە چاودێریکردنی دۆخی کیلیان مباپێ، لەگەڵ ئەوەشدا لە سیاسەتی خۆی لانادات لە هەوڵدان بۆ گواستنەوەی.


  درککردنێک لە ڕیاڵ مەدرید هەیە کە پاریس سانجێرمان گواستنەوەی براوەی مۆندیالی 2018ی بۆ ڕکابەرێکی ڕاستەوخۆ ئاسان ناکات.


 بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە لۆس بلانکۆس چیتر پێویستی بە گواستنەوەی یاریزانێکی باڵ نابینێت، پارەدان بۆ گواستنەوەی کیلیان مباپێ وەک شتێکی بێمانا سەیر دەکرێت.


 مباپێ لەم وەرزەدا یەکێک بووە لە باشترین یاریزانەکانی تیپەکەی کریستۆف گالتیێر، تا ئێستا تەنها لە 23 یاری خولدا نۆزدە گۆڵی تۆمارکردووە و سێ ئەسیستیشی کردووە.


PM:03:07:12/03/2023