سەرۆکی بەرشەلۆنە لەسەر تۆمەتەکان وەڵامی ریاڵ مەدریدی دایەوە

دوای ئەوەی یانەی ریاڵ مەدرید ئەمڕۆ بەیاننامەیەکی فەرمی لەسەر ئەو تۆمەتانە بڵاوکردەوە کە ئاڕاستەی یانەی بەرشەلۆنەی کراوە تێیدا هاتووە یانە کەتەلۆنیەکە لە سەردەمی دوو سەرۆکی یانەکە پارەی بە ناوبژیوانان داوە.

لاپۆرتا دەڵێت :" ئارامبن، بارسا بێتاوانە لەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی دەکرێت و قوربانیی هەڵمەتێکە دژی ناوبانگی یانەکە ، کە ئێستا هەمووان بەشداری تێدا دەکەن ".

دەشڵێت :" ئێمە بەرگری لە بەرشەلۆنە دەکەین، بێتاوانی یانەکەمان نیشان دەدەین دواتر زۆرێک ناچار دەبن ئەو کارەی کردوویانە ڕاست بکەنەوە ".

لە بەیاننامەکەی ریاڵ مەدرید هاتووە دەستەی بەڕێوەبەری یانەکە  لە کۆبوونەوەکەیدا کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، ئاگاداری ئەو تۆمەتە قورسانەیە کە داواکاری گشتی بەرشەلۆنە ئاراستەی یانەی بەرشەلۆنە و دوو سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە، جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ و ساندرۆ ڕۆسێل و بەڕێوەبەرانی پێشووی یانەکەی کردووە ئەلبێرت سۆلەر و ئۆسکار گراو، بە بیانووی ئەگەری بوونی گەندەڵی.

هەروەها ڕیال مەدرید نیگەرانی قووڵی خۆی لە جددیەتی ڕاستییەکان دەردەبڕێت و متمانەی تەواوی خۆی بە کاری دادپەروەری دووپات دەکاتەوە و ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەوەی، بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە ڕەواکانی، هەر کە دادوەر بە لایەنەکانی تر داوە .



PM:09:07:12/03/2023