براوەکانی خەڵاتی ئۆسکاری (٢٠٢٣) دیاریکران

لە (٩٥)ەمین رێوڕەسمی خەڵاتەکانی ئۆسکار باشترین ئەکتەری ژن و پیاو و باشترین فیلم دیاریکران کە بۆ یەکەم جار لە مێژووی ئۆسکاردا ژنێکی ئاسای بووە باشترین خانمە ئەکتەر. 

لە هۆڵیوودی کالیفۆڕنیای ئەمریکا
 دەستکرا بە بەڕێوەچوونی (٩٥)ەمین ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەری سەرەکی و لاوەکی، باشترین دەرهێنەر، کورتە فیلم، کورتە فیلمی ئەنیمەیشن، فیلمی ئەنیمەیشن، چەند بابەتێکی دیکەی وەکو براوەی ئۆسکاری باشترین بەرهەمی نێودەوڵەتی، باشترین سیناریۆی ئۆریجیناڵ دیاریکران.

لە ڕێوڕەسمەکەدا برێندان فرەیزەر، ئەکتەری ئەمریکی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی بردەوە کە لە فیلمی (The Whale) رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت.

هەروەها میشێل یۆو، خانمە ئەکتەری بە رەچەڵەک مالیزی خەڵاتی باشترین ژنە ئەکتەری ئۆسکاری بردەوە کە لە فیلمی (Everything Everywhere All At Once) رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت.

براوەی خەڵاتەکانی دیکەی ئۆسکاری بەم شێوەیە:
 
خەڵاتی باشترین دیزاینی جلوبەرگ درایە فیلمی (Black Panther: Wakanda Forever)

خەڵاتی باشترین ماکیاژ درایە فیلمی (The Whale)

خەڵاتی باشترین وێنەگرتن درایە فیلمی (All Quiet on the Western Front)

خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی ئەکشن درایە (An Irish Goodbye)

خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلم (Navalny)
 
خەڵاتی باشترین ژنە ئەکتەری پاڵپشت درایە جەیمی لی کۆرتس لە فیلمی (Everything Everywhere All at Once)

خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی پاڵپشت درایە "کە هوی کوان" لە فیلمی (Everything Everywhere All at Once)

خەڵاتی باشترین ئەنیمەیشن درایە (Guillermo del Toro's Pinocchio)

خەڵاتی باشترین فیلمی نێودەوڵەتی درایە (All Quiet on the Western Front)

خەڵاتی باشترین کورتە بەڵگەفیلم درایە (The Elephant Whisperers)

خەڵاتی باشترین کورتە ئەنیمەیشن درایە (The Boy, the Mole, the Fox and the Horse)

خەڵاتی باشترین میوزیکی وێنەیی درایە (All Quiet on the Western Front)

خەڵاتی باشترین ئیفێکتی وێنە درایە (Avatar: The Way of Water)

خەڵاتی باشترین سیناریۆی وەرگیراو درایە فیلمی (Women Talking)


AM:09:42:13/03/2023