رێنمایی گرنگ بۆ فرۆشتنی دۆلار راگەیەنرا


بانكی ڕافیدەین ڕایدەگەیەنێت، فرۆشتنی دۆلار بەو هاوڵاتیانەی گەشت دەكەن لە حەوت هەزار دۆلارەوە بۆ سێ هەزار دۆلار كەمدەكرێتەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانكی ڕافیدەین لە راگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە، بانكەكەیان لە سبەینێوە دانانی میكانیزمێكی نوێ‌ ڕادەگەیەنێت بۆ فرۆشتنی دۆلار بەو هاوڵاتیانەی لەڕێی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە گەشت دەكەن.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، سێ هەزار دۆلار وەك زۆرترین بڕە دۆلارە بۆ فرۆشتن بە هاوڵاتیان لە فڕۆكەخانە دانراوە لە بری حەوت دۆلار كە بە نرخی فەرمی بانكی ناوەندی عیراقی بە ١٣٢٠ دینار دەدرێتە هاوڵاتیان.

بانكی ڕافیدەین ئاماژەی بەوەكردووە، ڕادەستكردنی دیناری عیراقی لەڕێی لقە پەیوەنیدارەكان و بەپێی ڕێنماییەكانی پێشوو دەبێت كە ڕاگەیەندرابوو.



PM:09:07:14/03/2023