بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە قەزای بەردەڕەش هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە بەهۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە سنوری قەزای بەردەڕەش كەسێك گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)،بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٦هی ئازاری ٢٠٢٣ رووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لەسەر رێگای نێوان قەزای بەردەڕەش و ناحیەی كەڵك نزیك گوندی دووسەرە روویدا.

رووداوەكە لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی (ترێلە فۆرت قەلاب) و (تۆیۆتا كامری تایبەت) ڕوویداوە و کە بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا.


AM:09:16:16/03/2023