سەرۆک وەزیرانی عێراق: بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە ئەرکێکی ئەخلاقییە

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا دەلیت" بە پارێزگاکردنی شاری هەڵەبجە ئەرکێکی ئەخلاقییە لە پێش هەموو شتێکەوە". 

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی" ئەمڕۆ یەکێک لە قێزەونترین تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی یاد دەکەینەوە، کە ئەویش کارەساتی هەڵەبجەیە و لە لایەن رژێمی لە ناوچووی بەعس ئەنجام دراوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد" دووپاتی دەکەینەوە کە بڕیارەکەمان لە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاسای بە پارێزگاکردنی ئەو شارە پێش هەموو شتێک ئەرکێکی ئەخلاقییە".

سودانی لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی" ئێمە هەمیشە هەوڵی تەواو بۆ خزمەتکردنی ئەو شارە زوڵم لێکراوە دەدەین، ئەمەش یەکێکە لە ئەولەویەتە سەرەکییەکانی حکومەتەکەمان". 


PM:12:37:16/03/2023