لیستی فەرەنسا بۆ دوو یاری هۆڵەندا و ئێرلەندا لە پاڵاوتنەکانی نەتەوەکانی ئەوروپای ٢٠٢٤ راگەیەنرا

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی یەکەمی  فەرەنسا، دیدیە دیشامپ، لیستی ئەو یاریزانانەی ئاشکرا کرد کە لە کۆتایی مانگی ئازاردا لە کەمپی داهاتووی  نێودەوڵەتی بۆ پاڵاوتنەکانی نەتەوەکانی ئەوروپا 2024 بەشداری دەکەن.

 هەڵبژاردەی فەرەنسا خۆی بۆ دوو یاری پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 ئامادە دەکات، یەکەمیان بەرامبەر هۆڵەندا لە 24ی ئادار لە یاریگای فەرەنسا و دووەمیان بەرامبەر ئیرلەندا لە 27ی ئازار لە یاریگای "ئەڤیڤا” لە پایتەختی "دبلن”.

 لیستی فەرەنسا شاهیدی ئامادەبوونی ئەو بەهرەمەندە بوو، کە ناوی خەفرا تورام کوڕی ئەفسانەی فەرەنسی لیلیان تورام بوو، بۆ یەکەمجار لەگەڵ گەڕانەوەی گۆڵپارێزی میلان، مایک ماینانی، دوای چاکبوونەوەی لە پێکان.

 

 لیستی فەرەنسا بۆ یارییەکانی هۆڵەندا و ئێرلەندا لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ٢٠٢٤ بەمشێوەیە بوو...

 گۆڵپارێزان: ئەلڤارۆ ، ئاریۆلا، مایک ماینان، برایس سامبا.

 بەرگری: ئێدواردۆ کاماڤینگا، وێسلی فۆفانا، تیۆ هێرناندێز، ئیبراهیما کۆناتێ، جوڵس کۆندێ، بنیامین پاڤارد، ویلیام سالیبا، دایۆت ئوپامێکانۆ.

 یاریزانانی ناوەڕاست: یوسف فۆفانا، ئادرین ڕابیۆ، ئۆرێلیان چوامینی، کیفرین تورام، جۆردن ڤیرتو.

 هێرشبەر: کینگسلی کۆمان، ئۆلیڤیێر جیرۆ، ئەنتوان گریزمان، کۆلۆ موانی، کیلیان مباپێ، مارکوس تورام.


PM:05:37:16/03/2023