فیستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز لە هەولێر دەست پێدەكات


بڕیارە ئەمڕۆ چالاكیەكانی سیانزەیەمن فیستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز لە شاری هەولێری پایتەخت دەست پێبكات و چەند چالاكییەك بەڕێوە بچێت.

بەپێی راگەیەنراوی پارێزگای هەولێر، كاتژمێر ١٠ی بەیانی ئەمڕۆ ماراسۆنی ئازادی و نەورۆز لەبەردەم پاركی شانەدەر دەست پێدەكات، هەروەه  كاتژمێر ٤ی ئێوارەش كۆنسێرتی گۆرانی و موزیكی كۆلێژی هونەرە جوانەكان، لەسەر قەڵای هەولێر بەڕێوە دەچێت.

لە شاری هەولێر ساڵانە چالاكیەكانی سیانزەیەمن فیستڤاڵی ئازادی و نەورۆز لە شاری هەولێر ماوەی نزیكەی هەفتەیەك دەخایەنێت.



AM:09:41:17/03/2023