لیستی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ٢٠٢٤ ڕاگەیەنرا

 ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، لویس دی لا فوینتێ، کیپا ئاریسابالاگا گۆڵپارێزی یانەی چێڵسی و یاگۆ ئەسپاسی هێرشبەری یانەی سێڵتاڤیگۆی بانگکردووە،ئەمەش بۆ دوو یاریی یەکەمی هەڵبژاردەکە لە پاڵاوتنەکانی پاڵەوانێتی ئەوروپای 2024 بەرامبەر بە هاوتا نەرویجی و سکۆتلەندییەکانی.

 یەکەم لیستی دی لافونتێ لە دوای دەستبەکاربوونی  لە شوێنی لویس ئێنریکی دوای ئەوەی لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا  جامی جیهانی قەتەری جێهێشت تێیدا ناچۆ فێرناندێزی بەرگریکاری یانەی ڕیال مەدرید لە لیستەکەیە، جۆزێلۆی هێرشبەری یانەی ئیسپانیۆل بۆ یەکەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کرا ئەمەش دوای درەوشاوەیی خۆی لەم وەرزەدا بە تۆمارکردنی 12 گۆڵ لە خولەکەدا.

 جۆزێلۆ (32 ساڵ) تاکە یاریزانی نوێ نەبووە بۆ لیستەکەو دەیڤید گارسیای ناوەڕاستکاری ئۆساسۆنا (29 ساڵ) بۆ یەکەمجار بانگهێشتکرا.

 
 لیستی یەکەمی دی لافونتێ 11 یاریزانی تێدابوو کە بەشدارییان لە مۆندیالی قەتەر 2022 کرد.

 هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە کۆمەڵەی یەکەمی پاڵاوتنەکانی جامی،نەتەوەکانی ئەوروپا یاری دەکات کە بڕیارە هاوینی ٢٠٢٤ لە ئەڵمانیا بەڕێوەبچێت.


ئیسپانیا لە ٢٥ی ئازار لە مەلەگا بەرامبەر نەرویج، پێش ئەوەی سێ ڕۆژ دواتر گەشت بۆ گلاسکۆ بکات و ڕووبەڕووی سکۆتلەندا.

 لیستی هەڵبژێردراو بەمشێوەیە....

 گۆڵپارێزەکان: کیپا ئاریسابالاگا (چێڵسی، ئینگلتەرا)، ڕۆبەرت سانچێز (برایتۆن، ئینگلتەرا)، دەیڤد ڕایا (برێنتفۆرد، ئینگلتەرا)

 بەرگریکاران: خۆسێ لویس گایا (ڤالێنسیا)، ئایمریک لاپۆرتێ (مانچستەر سیتی، ئینگلتەرا)، ئینیگۆ مارتینێز (ئەتلەتیک بلباو)، ناچۆ فێرناندێز و دانی کارڤاخال (ریال مەدرید)، دەیڤد گارسیا (ئۆساسۆنا)، پێدرۆ بۆرۆ (تۆتنهام، ئینگلتەرا)، ئەلیخاندرۆ باڵدێ (بارسێلۆنا).

 یاریزانانی ناوەڕاست: ڕۆدری (مانچستەر سیتی)، مارتن سوبیمێندی و میکێل مێرینۆ (ریال سۆسیداد)، گاڤی و پێدری (بارسێلۆنا)، فابیان ڕۆیس (پاریس سان جێرمان)، دانی سیبالۆس (ریال مەدرید).

 بۆ هێرشبردن: ئەلڤارۆ مۆراتا (ئەتلەتیکۆ مەدرید)، دانی ئۆلمۆ (لایپزیگ، ئەڵمانیا)، نیکۆ ویلیامز (ئەتلەتیک بلباو)، برایان جێل (سێڤییا)، میکێل ئۆیارساباڵ (ریال سۆسیداد)، یاگۆ ئەسپاس (سێلتاڤیگۆ)، خۆسێلۆ (ئیسپانیۆل) ، و جیرارد مۆرێنۆ (ڤیاریال).



PM:05:43:17/03/2023