سودانی: گەندەڵی دارایی و ئیداری لە تیرۆر مەترسیدارترن


محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرای دەكات، گەندەڵی دارایی و ئیداری یەكێكە لە گرنگترین ئەو بەربەستانە كە مەترسییەكەی كەمتر نییە لە تیرۆر.

محەمەد شیاع سودانی، لە وتارێكدا بەبۆنەی بیستەمین ساڵیادی رووخانی رژێمی دیكتاتۆری پێشوو لە رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویكردۆتەوە رایەیاندووە، ئەم ڕۆژانە كە دەرئەنجامی دەیان ساڵەی چەوساندنەوە و ستەمكاری و خراپ بەڕێوەبردن بووە، گەندەڵی دارایی و ئیداری یەكێكە لە گرنگترین ئەو بەربەستانە كە مەترسییەكەی كەمتر نییە لە تیرۆر، بۆیە كاتی ئەوە هاتووە برینەكان ساڕێژ بكەین و بەرەو داهاتوویەكی خۆشگوزەران بۆ خەڵك هەنگاو بنێن.

سودانی روونیكردۆتەوە "من بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی یارمەتیدانی هەموو كەسانی خێرخواز و بە پەرۆش دەكەم لە دەزگاكانی وڵات و دەرەوەی وڵات، بۆ ئەوەی لە پاڵ وڵات و دامودەزگاكانیدا بوەستن لەم رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، ئێمەش بڕیارمان داوە عێراق لە ناوخۆدا ئاوەدان بكەینەوە، هەروەها  دیدێكی روون و نەخشە رێگایەكی كێشراو لەسەر بنەمای چەند قۆناغێك ئەنجام بدەین".



PM:02:42:18/03/2023