ئەنچیلۆتی لە کۆنگرەکە ئاشکرای کرد بە چی فێڵێک دەیانەوێت کلاسیکۆ ببەنەوە

 لەکۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری سبەی کلاسیکۆ کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدەید قسەی کردوو باسی لە یاریەکە کرد کە یەکشەممە کاتژمێر11:00ئەنجام دەدرێت.

 ئەنچیلۆتی سەرەتا وتی  :" بۆ ئەوەی براوە بین لە ڕووی بەرگری و هێرشبەرەوە دەبێت باشترین ئاست نیشان بدەین تەنها دەمەوێت سەرکەوتن بەدەست بهێنم و تەنها بیر لە بردنەوە دەکەمەوە لە ٢٢ی ١ تا ئێستا تیپەکە ئاستێکی باشی پێشکەش کردووە، لە ساتێکی باشداین و زۆر بە پەرۆشین ئاماری جەستەیی زۆر نایاب و لە لایەنی تەکنیکی و تاکتیکییەوە زۆر پێشکەوتووین، لە بەرگریدا باشترین و پێموایە دەتوانین ئاستێکی زۆر باش پێشکەش بکەین".

لەسەر داهاتووی خۆی وتی :"  گرنگ ئەوەیە کە چێژ لە هەموو ڕۆژێک وەردەگرم ، ئەگەر یانەکە سێ مانگی لە من بوێت، من چێژ لە سێ مانگ وەردەگرم، ئەگەر سێ ساڵ بێت، سێ ساڵ چێژ وەردەگرم حەز دەکەم بە درێژایی تەمەنم لێرە بمێنمەوە بەڵام مەحاڵە، دەمەوێت بەردەوام بم و هیوادارم لە بڕیارەکەی یانەکەدا وا بێت".

لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی ڤینیسیۆس و ئاراوخۆ ئەنچیلۆتی وتی :"ڤینیسیۆس هەمیشە ڤینیسیوسە و جوڵەکەی دەتوانێت یارمەتی بدات لە یارییەکەی سبەینێدا، بیر لەوە دەکەمەوە وەک یاریزانێکی ڕاست یاری پێبکەمەوە ڕەنگە متمانەم لەدەست بدەم ئەگەر بڵێم ڤینیسیۆس باشترین هێرشبەری جیهانە و میلیتاو باشترین بەرگریکاری جیهانە، بەڵام ئەوە ڕاستییەکەیە، من ڕاستگۆم، میلیتاو هیچی نییە، تاکە عەیبێکە کە بەدەستیەوە دەناڵێنێت ئەوەیە کە هەمیشە 100% سەرنجی لەسەر نییە و عەیبێکی دیکە ئەوەیە کە زۆر قۆز نییە."

 لە کۆتایدا لەسەر بەرشەلۆنە ئەنچیلۆتی وتی :"دەبێت بەرشەلۆنە وەک شێر ببینین نەک وەک پشیلە، بڕیارە بەرامبەر تیپێکی گەورە یاری بکەین و یارییەکی گرنگە، لەم یارییانەدا هەمیشە ترس هەیە بێگومان، بەڵام سروشتییە بۆ من دوو کاتژمێر پێش یارییەکە خراپترینە ".


PM:05:21:18/03/2023