یەکەم رۆژی رەمەزان دیاریکرا

هەردوو تایفەی سونە و شێعەی ناوچەکە یەکەم رۆژی رەمەزانیان راگەیاند.

تا ئێستا کەم حاڵەت هەیە شیعە و سونە پێکەوە رۆژە ئاینییەکان پێکەوە بکەن، پێدەچێت ئەمساڵ پێکەوە یەکەم رۆژی رەمەزان دیاری بکەن، هەموو راڤە فەلەکییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە رۆژی ٥ شەممە ٢٣ ی ئازار یەکەم رۆژی رەمەزان بێت.

هەموو راڤە فەلەکییەکان ئەوە دەخەنەڕوو کە سعودیە رۆژی چوار شەممە بە دوا رۆژی مانگی شەعبان هەژمار دەکەن، هەرچی رۆژی پێنج شەممەیە دەبێت بە یەکەم رۆژی رەمەزان.

لیژنەی بینینی مانگی كۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاویكردووەتەوە وڵاتانی ئیسلامی رۆژی پێنجشەممە 23ی ئازاریان وەكو یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ دیاریكردووە و بە یەكەوە دەیكەنە رەمەزان.
 

PM:08:26:18/03/2023