نرخی نەوت نزمترین ئاستەکانی تۆمار دەکات

بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ١٩ ی ئازار لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوت لەرۆژهەلآتی ئاسیا، هاوشێوەی چەند رۆژی رابردوو نەوت بەردەوامە لەسەر تۆمارکردنی نرخە خراپەکانی کە ماوەی دوو ساڵیشە نرخی لەو شێوەیە خراپی تۆمار نەکردووە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٧٢ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا دوو ساڵیش دەبێت نەوت نرخی وا نزمی تۆمار نەکردووە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦٦ دۆلار و ٣٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٦٨ دۆلار ٣٥ سەنت بوو.

ئەم دابەزینەی نەوت لەسەر ئاستی جیهان بەم ئەندازەیە لەلایەن لێکۆڵەرانی ئەو بوارە بەکاتی دەزانن، ئەوە لە کاتێکدا رێکخراوی ئۆپێک پلەس بەردەوامە لەسەر ئەو بڕیارەی کە چەند مانگە پیادەی دەکات  و بڕی دوو ملیۆن بەرمیلی رۆژانەی کەمکردۆتەوە لە بازاڕەکاندا.



AM:08:44:19/03/2023