تاوە باران و هەورە برووسکە و بەفربارین دەستپێدەکات


پێشبینی دەکرێت سبەی دوو شەممە رۆژی ئاگرکردنەوەو ئاهەنگی نەورۆز لە دوانیوەڕۆوە هەورە برووسکە و بارانی بەلێزمە دەستپێبکات.

پسپۆری بواری کەشناسی ئازار جەبار پێشبینی دەکات، 
لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی دەریای ناوەراست سبەی دووشەمە ٢٠-٣-٢٠٢٣ ئاسمانی ھەرێم لەکاتەکانی بەیانی تا نیوەرۆ بە زۆری ساماڵ و پەڵە ھەور ئەبێت".

ئەو پێیوایە کەشوهەوا لە دوانیوەڕۆوە گۆڕانکاری بەسەردا دێت و دەڵێت " لەنێوان کاتەکانی نیوەرۆ تا ئێوارە لە ناوچە جیاجیاکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەولێر و دھۆک و کەرکوک و ئیدارەی راپەرین ھەورە بروسکە و تاوە باران چالاک ئەبێتەوە رێژەی بارانی پێشبینی کراو بەجیاوازی ناوچەکان لەنێوان ٢ تا ١٠ ملیممەتر ئەبێت ، پلەکانی گەرما ١ تا ٣ پلەی سەدی بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزمتردەبنەوە ، خێرای با کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە مامناوەند چالاک ئەبێت ١٥ - ٣٠کم/س لەئاراستەی باشوری رۆژئاواوە.

لە بارەی رەوشی کەشوهەواوە بۆ رۆژی نەورۆز ٢١ ی ئازار، ئاراز جەبار دەڵێت " بۆ دوو سبەی سێشەمە ٢١-٣-٢٠٢٣ پلەکانی گەرما زیاتر نزمبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت و بارانبارینی پچر پچر بەرێژەیەکی مامناوەند لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ بۆ شەو دەستپێدەکاتەوە و لەئەنجامی نزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما لەناوچە شاخاویە بەرزەکاندا بەفر بارین ئەبێت".



AM:09:30:19/03/2023