لە بارەی کەوتنە خوارەی کۆپتەرەکانی هەسەدە
ئەنجومەنی ئاسایش(پارتی) لایەنێک لە سلێمانی تۆمەتبار دەکات

ئەنجومەنی ئاسایش( پارتی ) داوا لە هاوپەیمانان‌و عێراق دەکەن لێکۆلێنەوە بکەن لەو فرۆکانەی هەسەدە چۆن بەسەر هەرێمدا بێ مۆڵەت دەفڕن.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان( پارتی) لە راگەیاندنێکدا لەسەر کەوتنەخوارەوەی ئه‌و هێلیکۆپتەری ٩ شەڕڤانی هەسەدەی تێدا کوژرا، داوا لە هاوپەیمانان و  حکومەتی فیدراڵی دەکەن لێکۆلێنەوە بکەن لەو فڕۆکانەی هەسەدە چۆن بەسەر هەرێمدا بێ مۆڵەت دەفڕن.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ١٩ ی ئازار،  ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان له‌ راگه‌یاندراوێكی ڤیدیۆییدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەو هێلیکۆپتەرانه‌ لە چەند بنکەیەکی پارێزگای سلێمانی دابەزیون و بەرەو رۆژئاوا فڕیون.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ( پارتی ) ئەوەش ئاشکرا دەکەن‌، " لایەنێک لە سلێمانی بەشێوەیەکی نهێنی و نافەرمیی رێگەخۆشکەر بووە بۆ پەیوەندییەکانی هێزەکانی هەسەدە و پەکەکە و بە چەندین جۆری جیاواز هاوکارییان کردوون."



AM:10:06:19/03/2023