مەسعود بارزانی نهێنییەکانی روخانی سەدام لەلایەن ئەمەریکاوە ئاشکرا دەکات


مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی لەگەڵ غەسان شەربل سەرنوسەری رۆژنامەی شەرق ئەلئەوەست دەگەرێتەوە بۆ رۆژانی روخانی رژێم و لاپەڕە نهێنییەکانی ئەو رۆژانە هەڵدەداتەوە.

بارزانی لەو چاوپێکەوتنەدا ئاشکرای دەکات کە له‌ ساڵی ٢٠٠٢دا، مەسعود بارزانی  پێشوازی لە شاندێکیCIA ی ئه‌مه‌ریكی کردووە، شانده‌كه‌ پێی ده‌ڵێن" ئەمەریکا بڕیاری لەناوبردنی رژێمی سەدام حوسێنی داوه".

لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ئەو رۆژنامەیەدا مەسعود بارزانی باس لەوە دەکات لە مانگی نیسانی ٢٠٠٢دا، شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، بە سەرۆکایەتی رایان کرۆکەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، سه‌ردانیان كردم، شانده‌كه‌ هەڵوێستی ئەمەریکایان لەسەر رژێمی سەدام ئاشكراكرد،  پێشنیاریان کردووه‌، کە سەرۆک بارزانی لە 14ی هەمان مانگدا له‌گه‌ڵ مام جه‌لال سەردانی واشنتن بكه‌ن، شاندەکە ئامۆژگاری گرنگی رێکخستنی پەیوەندییەکانی ناو ماڵی کوردیان کرد و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەرامبەر بەو شتانەی کە بەدەست هاتوون.

لەو چاوپێکەوتنەدا کە بەراشکاوانە شەربل پرسیارەکان ئاراستەی بارزانی دەکات، ئەو لای خۆیەوە دەڵێت " کورد پشتگیری لە هەر پرۆسەیەک دەکات، کە ئامانجی دامەزراندنی عێراقێکی دیموکراسی، فیدراڵی و فرەیی بێت،  داوای گەرەنتی لە ئەمەریکا دەکەین کە ئایندەی گەلەکەمان پارێزراو بێت، واشنتنیش دەتوانێت وڵاتانی دراوسێ ئاگادار بکاتەوە، کە ئێمە هیچ مەترسییەک بۆ سەر هیچ کەسێک یان لایەنێک دروست ناکەین."

رۆژی ١٥ی نیسان، سه‌رۆك مەسعود بارزانی بە یاوەری مەسرور بارزانی و هۆشیار زێباری سواری فڕۆکەیەکی تایبەت بووە بۆ فڕۆکەخانەی فرانکفۆرت له‌ ئه‌ڵمانیا، كه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌وێ چاوه‌ڕێیان کردووە، شاندی كوردی ته‌واوبوو له‌گه‌ڵ مام جەلال تاڵەبانی و بافڵی کوڕی و بەرهەم ساڵحیش، دواتریش ده‌چنه‌ ئه‌مه‌ریكا لە میوانخانەیەکدا کە لەلایەن خزمەتگوزارییە ئەمریکییەکانەوە لە ڤێرجینیا هەڵبژێردراوە، ئەم کۆبوونەوە گرنگە بەڕێوەدەچێت، لایەنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێكهاتبوون له‌،  ماک لۆفلین جێگری سەرۆکی سی ئای ئەی،  ژەنەڕاڵ واین داونینگ لە ئاسایشی نیشتمانی و رایان کرۆکەر لە وەزارەتی دەرەوە بەشداربوون، ئەمەش بەو مانایەی کە کۆبوونەوەکە بە بەشداری و هەماهەنگی کۆشکی سپی و هەواڵگری و کاروباری دەرەوە بووە".

دوای پاریس، شاندەکە بەرەو دیمەشق بەرێکەوتن،   بارزانی پێیوابوو ئەو پەیوەندییەی لە سەردەمی حافز ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لەگەڵ ئەو وڵاتە هەیە، کورد پابەند دەکات بە راوێژ لەگەڵ بەشار ئەسەد و حوکمڕانییەکەی،  ده‌شڵێت، "دوای قسەکردن لەسەر بارودۆخی گشتی ناوچەکە، پرسیارمان لە ئەگەری لابردنی رژێمی عێراق کرد، ئاگادارم کردن کە پێشتر بڕیاری کۆتایی دراوە و هەستم کرد کە ئەمە زۆر دڵخۆشکەر و دڵخۆشی کردن".

بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووە: "هه‌ر له‌ سووریا سەبارەت بە ئایندەی عێراق دڵنیام کردن کە هیچ پلانێک بۆ دابەشکردنی عێراق نییە و رێگە بە هیچ دەستوەردانێکی دەرەکی نادرێت، سەبارەت بە وادەی جێبەجێکردنی بڕیاری لابردنی رژێمی عێراق پێم گوتن تەنها ئەمەریکییەکان ئەوە دەزانن. جێگری سەرۆک کۆماری سووریا بە تەواوی قەناعەتی بەوە هەبوو کە ئەمەریکا دەستوەردانی سەربازی لە عێراقدا ناکات و ئامادەبوو گرەو لەسەر ئەوە بکات".



AM:11:58:19/03/2023