بڕی خستنەڕووی دۆلار بۆ ئەمڕۆ لەلایەن بانکى ناوەندى عێراقەوە راگەیەنرا و بانکەکە زیاتر لە ١٩٠ ملیۆن دۆلارى بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە خستە بازاڕەوە.
ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بۆ فرۆشتن و کڕینی دۆلاری ئەمریکی بڕی ١٩٠ ملیۆن و ٨٦٣ هەزار و ٢٤٥ دۆلاری خستە بازاڕەوە.
زۆربەی فرۆشی دۆلار بەشێوەی (حەواڵە) بە ١١٠ ملیۆن و ٦٦٣ هەزار و ٢٤٥ دۆلار بووە، لە کاتێکدا بڕی ٨٠ ملیۆن ٢٠٠ هەزار دۆلاری لە شێوەی فرۆشتنی کاش بووە.