نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕەکان گۆڕانکاری بەسەردا هات

ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕی سەرەکی بۆرسەی بەغدا و هەرێمی کوردستان نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات. 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزار و ٦٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا، بەیانی ئەمڕۆش بە ١٥٦ هەزار و ٥٠٠ دینار پێوەدەکرا. 

هەروەها لە هەولێریش لە کاتی داخستنی بازاڕی بۆرسەدا نرخی فرۆشتنی هەر ١٠٠ دۆلارێک گەیشتە ١٥٦ هەزار و ٤٥٠ دینار، نرخی کڕینیش بە ١٥٥ هەزار و ٤٥٠ دینار بوو بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک. 

هاوکات لە بەغداش بە ١٥٦ هەزار دیناری عێراقی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو داخران، لە کاتێکدا نرخی ئەم بەیانییە بە ١٥٦ هەزار و ٣٠٠ دینار بوو بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک. 

نیوەڕۆی ئەمڕۆش بانکی ناوەندی عێراق بۆ فرۆشتن و کڕینی دۆلاری ئەمریکی بڕی ١٩٠ ملیۆن و ٨٦٣ هەزار و ٢٤٥ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە زۆربەی فرۆشی دۆلار بەشێوەی (حەواڵە) بە ١١٠ ملیۆن و ٦٦٣ هەزار و ٢٤٥ دۆلار بووە، لە کاتێکدا بڕی ٨٠ ملیۆن ٢٠٠ هەزار دۆلاری لە شێوەی فرۆشتنی کاش بووە. 


PM:05:25:19/03/2023