بنزیمە فەرەنسیەکان بێهیوا دەکات

ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید کەریم بنزیمە،داوایەکی یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەی رەتدەکاتەوە.

پێگەی فوت مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە ، هەڵبژاردەی فەرەنسا بانگهێشتنامەیەکی بۆ ئەو یاریزانانە ناردووە کە دوای مۆندیال وازیان هێنا بۆ ئەوەی پێش یارییەکەی رۆژی هەینی داهاتووی فەرەنسا و هۆڵەندا ڕێزیان لێ بگیرێت بەڵام کەریم بنزیمە بانگهێشتنامەکەی ڕەتکردەوە.

ئەمشەو کەریم بنزیمە ژمارەی یارییەکانی لە کلاسیکۆ لەگەڵ سێرجیۆ ڕامۆسی کاپتن، یەکساندەکاتەوە بە ژمارەی بەشداریکردنی لە یاری کلاسیکۆ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، کە ٤٥ یاری ئەنجامدەدات.


PM:06:23:19/03/2023