بۆ نوێكردنەوەی ساڵیانەی ئوتومبیلی بارهەڵگر بڕیارێكی نوێ درا


وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، خاوەنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بۆ گۆڕینی خاوەندارێتی یان نوێكردنەوەی ساڵیانە چیتر پێویستی بە سەردانیكردنی بەڕێوەبەرایەتییەكانی باج نابێت.

وەزارەتی ناوخۆ لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، لە پێناوی كەمكردنەوەی ڕۆتین و ئاسانكاری ئیشوكاری هاوڵاتیان وەكو بەشێك لە بەرنامەی كابینەی نۆیەم، گفتوگۆ كرا سەبارەت بە كاری پێكەوەیی وەزرەتەكنی نوخۆ و دریی بۆ كەمكردنەوەی ڕۆتینی وەرگرتنی باجی سەر ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر كە ئێستا لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی باج وەردەگیرێت و قەرەباڵغی و كاتێكی زۆری پێویستە.

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە، ڕێكەوتن كرا لەسەر گواستنەوەی ئەو پرۆسەیە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆی شار و ئیدارە سەربەخۆكان تا لە كاتی نوێكردنەوەی ساڵیانە یان گۆڕینی خاوەندارێتی ئەو پرۆسەیە بە خێرایی و بێ سەردانیكردنی بەڕێوەبەرایەتییەكانی باج جێبەجێ بكرێت، هەردولا ڕێكەوتن كە ئامادەكاری پێویست و خێرا ئەنجام بدەن تا لە ئایندەیەكی زۆر نزیك بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە. 

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، بە جێبەجێكردنی ئەم هەنگاوە خاوەنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بۆ گۆڕینی خاوەندارێتی یان نوێكردنەوەی ساڵیانە چیتر پێویستی بە سەردانیكردنی بەڕێوەبەرایەتییەكانی باج نابێت، بەڵكو هەر لەناو بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ كارەكانی ڕایی دەكرێن.



PM:07:45:19/03/2023