نوسینەگەی راگەیاندنی لاهور جەنگی هێرشدەکەنە سەر بافڵ و قوباد تاڵەبانی


نوسینگەی لاهور جەنگی لە راگەیاندنێکدا هێرش دەکەنە سەر بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لەسەر سەندنەوەی ئۆتۆمبیل لە دوو کادیری یەکێتی کە نزیک لە لاهورەوە.

لەو رگەیاندنەدا هاتووە" بەداخەوە ئەمرۆ هێزێکی چەکدار بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی، بە شێوەیەکی زۆر نایاسایی و نامرۆڤانە هەڵیانکوتاوەتە سەر خاتوو(پەروین کاکە ‌‌حەمە) ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و خاوەن بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و خەباتگێڕ و خاتوو (لاوین ئازاد) بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە ئۆفیسی بەڕێز لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و کچی فەرماندەی قارەمان و تیکۆشەر و پیشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کاک(ئازادی سەگرمە)".

هەروەها هاتووە " ئەو هێزە چەکدارە بەرۆژی رووناک و لەناوەراستی شەقامێکی گشتیدا لەشاری سلێمانیی وەک ئەوەی تاوانبارێکیان دەستگیرکردبێت بەزەبری چەک ئۆتۆمبیلەکانیان لێسەندوون". 

نووسینەگەی راگەیاندنی لاهور جەنگی  ئیدانەی ئەو کارە نا یاساییەی گرووپێکی ناویەکێتیی دەکەن و، دەڵێن"  نیگەرانین لەو شێوازی هەڵسوکەوتەی بەرامبەر بە دوو ژنی بەتوانای ناو یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئەنجامیانداوە، ئەم هەڵسوکەوتە نا شارستانی و نامرۆڤانەیە دژ بەژنانی ناو یەکێتیی پێچەوانەی ئەو دروشمانەیە کە خودی قوبادتاڵەبانی بۆ پشتیوانی لە مافی ژنان بانگەشەی بۆدەکات و دژی خەباتی چەندین ساڵەی سەرۆک مام جەلال و ڕێبازەکەیەتی کە ئێستا کورەکانی لە دژی وەستاونەتەوە. "

هەروەها هاتووە "یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان موڵکی بەتەنیا کەس و گرووپێک نیە کە بەکودەتا و بە بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن خۆیان سەپاندووە، هەریەک لە خاتوو پەروین و خاتوو لاوێن بە شایستەیی خۆیان و لەبەرامبەر ئەو خزمەتە زۆرەی لەناو ریزەکانی یەکێتییدا کردوویانە و بەردەوامن بەشێوەیەکی کاتی و بۆ ڕاپەڕاندنی کاروبارەکان پێیاندراوە، ئەو گرووپە مافی ئەوەیان نیە بەو شێوازە نایاساییە مامەڵەیان لەگەڵ بکەن، بۆ هەر کارێکی لەوجۆرەش رێکاری یاسایی و ئیداریی و ‌‌حزبیی خۆی هەیە نەک بەو شێوازە ناشارستانییە. 



PM:08:29:19/03/2023