لەسەر هاوكاریكردنی رۆژئاوا، یەكێتی وەڵامی پارتی دەداتەوە


سەبارەت بەهاوكاریكردنی رۆژئاوای كوردستان، سەركردەیەكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت،  بە كوردییەكی رەوان "شەرەفێكە ئیدعای ناكەین و تۆمەتێكیشە رەتی ناكەینەوە".

ستران عەبدوڵا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاندووە، بەیاننامە لەسەر هاوبەشەكانیان لە حكومەت دەردەكەن، بێ ئاگاداری رەفیقەكانیان لە دامەزراوەی ئەنجومەنی ئاسایش گاڵی دەرودراوسێ دەدەن كە یەكێتیی ئەوەندە فرۆكەی لێ زیادە گوایە بەشی رۆژئاواشی لێ دەدات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، بێ لیژنە و كوتوپڕ تۆمەت ئەبەشێننەوە گوایە ساغ بۆتەوە یەكێتی هاوكاری بەشەكانی كوردستان دەكات، ئاخر لەسەر دوو شتی وا بوو كە سەرۆك مام جەلال بە عەرەبییەكی بەلیغ دەیوت: شرف لا ندعیه وتهمە لا ننفیه. كە بە كوردییەكی رەوان دەكاتە؛ "شەرەفێكە ئیدعای ناكەین و تۆمەتێكیشە رەتی ناكەینەوە".

لە چەند رۆژی رابردوودا هێلیكۆپتەرێك لەسەر سنوری پارێزگای دهۆك كەوتە خوارەوە و هەشت شەڕڤانی تێدا كوژران، دواتریش یەكنیەكانی رۆژئاوا رایانگەیاند كە ئەو هێلیكۆپتەرە هی ئەوان بووە، پاشان ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، یەكێتی بە هاوكاریكردنی رۆژئاوا تۆمەتبار كرد. 



PM:11:18:19/03/2023