لێدوانێكی نوێی سودانی سەبارەت بە مانەوەی هێزە شەڕكەرە بیانییەكان لە عێراق


محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، عێراق پێویستی بەهێزی شەڕكەری بیانی نیە و هەر جۆرە دەستدرێژییەكیش بۆ سەر هەر وڵاتێكی دراوسێ لە خاكی عێراقەوە رەتدەكەنەوە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، لەو ڕێككەوتنەی ئەمڕۆ لەگەڵ ئێران واژۆیان كردووە، پاراستنی سنورە هاوبەشەكان و ڕادەستكردنی داواكراوان دیاریكراوە، بۆیە هیواخوازن ئەو ڕێككەوتنە ببێتە هۆكارێكی سەقامگیركەر بۆ دۆخی سنورە هاوبەشەكان.

سودانی روونیكردۆتەوە، نابێت پەیوەندی نێوان ئەمریكا و ئێران و هەندێك وڵاتی كەنداو لەناوخۆی عێراقدا رەنگبداتەوە، چونكە عێرق هەر جۆرە دەستدرێژییەك بۆ سەر هەر وڵاتێكی دراوسێ لە خاكی عێراقەوە رەتدەكاتەوە.

سەرۆك وەزیرانی عێراق وتویەتی "پێویستمان بە هێزی شەڕكەری بیانی نییە لە عێراق و دۆستانیش لە واشنتن لەم بابەتە تێدەگەن".



PM:11:36:19/03/2023