چاڤی هۆکاری بردنەوەی یاری کلاسیکۆ ئاشکرا دەکات

لە هەفتەی٢٦ی لالیگا، یانەی بەرشەلۆنە توانی یاری کلاسیکۆ،٢-١لە یاریگای خۆی بباتەوەو جیاوازی خاڵەکانی بۆ ١٢ خاڵ زیاد بکات بەرامبەر بە ریاڵ مەدرید.

چاڤی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە هۆکاری بردنەوەکە ئاشکرا دەکات و   دەڵێت :" ئێمە شایەنی ئەوە بردنەوە بووین  من بە ڕازیی بوونەوە دێمە دەرەوە دوای ئەوەی لە تیپێکی گەورەم بردەوە، هەلی زیاترمان هەبوو و کۆنترۆڵی زیاترمان هەبوو، ئەوان دەیانزانی چۆن لە فشار دەربچن و کێشەمان بۆ دروست بکەن، بەڵام بە گشتی ئێمە لە مەدرید باشتر بووین ".

 چاڤی وتیشی:" یەکێک لە کلیلی یارییەکە ئەوەیە کە تۆپەکە کەمتر لەدەست دەدەین.  ئامانج ئەوە نەبوو دەستبەرداری تۆپەکە بین لەو شوێنەی ڕیال مەدرید ئازاری دەداین، ئێمە یارییەکی پێگەیشتوو و بەرپرسیارانەمان ئەنجامدا.  لە زۆر قۆناغی یارییەکەدا زاڵ بووین ".


چاڤی لە کۆتایدا وتی :" جیاوازییەکە کۆتایی نییە، هەست بە پاڵەوانبوون ناکەین بەڵام زۆر دڵخۆشین، کەشێکی نائاسایی لە ژووری جلگۆڕین هەیە و کاتی ئەوە هاتووە هەڵسەنگاندن بۆ ئەو یاریزانانە بکەین کە چی دەکەن، خولێکی ناوازەیە، ئەوان ئازاریان چەشتووە و داهاتیان بەدەستهێناوە   ئێمە شانازی دەکەین بەبێ بوونی ڤار، ئەستەمە لە تۆپی پێدا دادپەروەری بەدەست بهێنرێت، بەتایبەتی لە حاڵەتەکانی ئۆفسایددا، ئەمەش شتێکی حەتمییە".


AM:01:53:20/03/2023