پەرلەمانی عێراق رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی دیاریکرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا‌.

بڕیارە لە ڕۆژی ٦ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئەنجام بدرێت.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند" بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەران بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی و ئامادەبونی (١٧١) پەرلەمانتار بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان كۆبووەوە". 

لە کۆبوونەوەکەدا بە زۆرینەی دەنگ ماددەی (١٥ و ١٦)ی هەمواری یاسای هەڵبژاردن پەسەند کرا.

هەروەها بەپێی ماددەی (١٥) بێت (٣٢٠) کورسی بەسەر پارێزگاکان دابەشدەکرێت، نۆ کورسیش بەسەر کۆتاکاندا بەمشێوەیە دابەشدەکرێت: 

١: پێکهاتەی مەسیحی (٥) پێنج کورسی بەسەر پارێزگاکانی بەغدا و نەینەوا و کەرکوک و دۆهۆک و هەولێر دابەشکرا.

٢: پێکهاتەی ئێزیدی (١) یەک کورسی لە پارێزگای نەینەوا.

٣: پێکهاتەی سابیان- مەندەیی (١)، یەک کورسی لە پارێزگای بەغدا.

٤: پێکهاتەی تۆڕ (١) یەک کورسی لە پارێزگای نەینەوا.

٥: کوردانی فەیلی پێکهاتەی (١) یەک کورسی لە پارێزگای واست.

هاوکات مادەی (١٦) کە دەنگی لەسەر دراوە دەڵێت:

یەکەم: و- کۆمیسیۆن ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانی خێراکەری ئەنجامەکان پەسەند دەکات و پرۆسەی ژماردن و ڕیزکردنی دەستی بۆ هەموو ڕاپرسییەکان و بۆ هەموو وێستگەکانی هەمان بنکەی دەنگدان ئەنجام دەدات دوای ناردنی ئەنجامەکان بۆ ناوەندی خشتەی ئەنجامەکان، هەڵگر و دەرکردنی ڕاپۆرتی ئەنجامە ئەلیکترۆنییەکان لە ئامێری خێراکەری ئەنجامەکانەوە کۆمیسیۆن پابەندە بە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا بۆ دەنگی گشتی و تایبەت.

ب- لە ئەگەری ناتەبایی لە نێوان ئەنجامی ژماردن و ڕیزکردنی ئەلیکترۆنی و ژماردن و ڕیزکردنی دەستی لە هەمان بنکەی دەنگدان بە ڕێژەی کەمتر لە ٥%، ئەنجامی ژماردن و ڕیزکردنی دەستی پەسەند دەکرێت.

ج- لە ئەگەری ئەوەی ئەنجامی ژماردن و ڕیزکردنی دەستی ئەلیکترۆنی لەگەڵ ئەنجامی ژماردنی دەستیدا نەگونجێت بە ڕێژەی ٥% یان زیاتر لە کۆی کاغەزە ڕەواکانی ناو سندوقەکە، وێستگەکە دەگوازرێتەوە بۆ ناوەندی وردبینی ناوەندی لە قایمقامیەت بە مەبەستی وردبینیکردنی وێستگەکە و دووبارە ژماردنەوە و ڕیزکردنی دەستی کۆمیسیۆن ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی و ڕیزکردنی کاغەزی دەنگدان لە ناوەندی وردبینی پارێزگا پەسەند دەکات.


AM:09:09:20/03/2023