نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم گۆڕانکاری بەسەردا هات

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ ڕووی لە دابەزین کرد. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزار دینارە، دوێنێ بە ١٥٦ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٥ هەزارو ٧٥٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٥ هەزار و ٨٠٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٨ هەزار و ١٠٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ٢٧٧ دینارە.


AM:09:57:20/03/2023