لە گەڕەکی كه‌نه‌سوره‌ی سلێمانی تەرمی هاوڵاتییەك دۆزرایەوە

ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لە گەرەكی كەنە سورەی سلێمانی تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە و لێكۆڵینەوە لەسەر ڕوداوەكە دەستیپێكردووە". 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە" پاش بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی ورد ھێزەكانمان بە ھاوكاری ئۆپراسێونی دەزگای ئاسایشی ھەرێم تەرمی ھاولاتییەك بە كوژاروی لە گەرەكی كەنە سورەی سلێمانی دۆزرایەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، قوربانییەكە كە پیشەی شۆفێری تاكسی بووە لە رۆژی هەینییەوە لە ماڵ چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە، كەسوكارەكەی سكاڵایان كردووە و بەیانی ئەمڕۆ لە ماڵێكدا تەرمەكەی دۆزراوەتەوە.

هەروەها قوربانییەكە ناوی (ڕ.ح.م)ە لە دایكبووی (١٩٧٨)ە. خێزاندارە و باوكی شەش منداڵە، تاوەكو ئێستا نازاندرێت ئەو ماڵەی تەرمەكەی تێدا شاردراوەتەوە كێ خاوەندارییەتی دەكات.


AM:10:22:20/03/2023