وەزارەتی دارایی هەرێم سەبارەت بە دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكردەوە

کەمێک پێش ئێستا دارایی هەرێم سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆزدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" له‌ ڕۆژانی پشووی نەورۆز پرۆسەی دابەشکردنی مووچە بەردەوامی دەبێت". 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوە بۆ درێژکراوە) لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" ڕۆژانی پشووی نەورۆز دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت بەپێی خشتەی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری". 

ئەوەشی خستەڕوو، دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆیە. 

بەپێى ئەو خشتەیەى کە دارایی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ مووچەى وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتی و ئەنجوومەن و دەزگاى ئاسایش و خاوەن پێداویستى تایبەت دابەش دەکرێت بۆ مانگی دوو دابەشدەکرێت، هاوکات ڕۆژانی ٢٢ و ٢٣ى ئەم مانگەش مووچەى چەند وەزارەت و دەستەیەکى دیکە دابەشدەکرێن. 


PM:12:48:20/03/2023