کچە گۆرانیبێژی لاوی هەورامان و کوردستان، ماریا هەورامی نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە.
به بۆنهی ساڵی نوێی كوردی و جهژنی نهورۆزهوه ماریا هەورامی له ههژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنهكانی خۆی به جلوبهرگی كوردیهوه بڵاوكردەوە و پیرۆزبایی ساڵی نوێی كوردی لە بینەرەکانی دهكات.
ماریا یەکێکە لە خانمە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی کورد، لە ساڵی (١٩٩٠) لە سلێمانی لە دایكبووە و پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی بەشی میوزیکی تەواو كردووەو چەندان گۆرانی بە زاراوەی هەورامی و کرمانجی خواروو هەیەو، لەماوەی چەند ساڵێکدا ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە.