ئەوقاف رێنمایی تایبەت بۆ مانگی رەمەزان دەردەكات


وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەپێی ئەو ئیمساكییەی دەریانكردووە و كاتەكانی بانگ دیاریكراون دەبێت هەموو مزگەوت و میدیاكان پابەندبن پێوەی.

ئیبراهیم بەرزنجی، بەرپرسی بەشی رێنماییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، سەرجەم مزگەوتەكان و ئەو میدیایانەی بانگ پەخش دەكەن لەسەریان پێویستە ئەو ئیمساكییە بەكاربهێنن كە لەلایەن وەزارەتی ئەقافەوە دەرچووە و ئەگەر هەر لایەنێك وادەی بانگەكانی هاوتای وەزارەتی ئەوقاف نەبێت رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگرنەبەر.

ناوبراو روونیكردۆتەوە، تەنها ئەو كەسەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكانی وەزارەتی ئەوقافەوە رادەسپێرێت دەتوانێت چالاكییە ئاینییەكانی وەك نوێژی تەراویح و وتاری عەسران ئەنجام بدات و هیچ كەسێكی دیكە مافی ئەنجامدانی ئەو ئەركەی نییە.

هەروەها دەڵێت، وەزارەتی ئەوقافی هەرێم لە 10 شەوی كۆتایی مانگی رەمەزان رێگەی داوە دەرگای مزگەوتەكان بە كراوەیی بمێنێتەوە تا هاوڵاتیانی موسڵمان شەو نوێژی تیایدا ئەنجام بدەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ وڵاتی سعودیە وەك سەنتەری مەزهەبی سوننەی جیهان رۆژی پێنجشەممەی وەك یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریكرد.



PM:09:00:21/03/2023