ئەکتەر و بێژەری دیاری باشووری کوردستان لە نوێترین دەرکەوتنیدا بە ستایلی جلی کوردیەوە دەردەکەوێت.
هەژان هێرش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین ڤیدیۆ و چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردۆتەوە و جەژنی نەورۆز لە بینەرەکانی پیرۆز دەکات.
هەژان بۆ ماوەی چەند ساڵێك لە چەندین درامادایەكدا دەركەوتوە و چەند جارێك پێشكەشكاری بەرنامەی تایبەت بووە لە كەناڵی كوردسات و خاوەنی منداڵێکە و چەند ساڵێک پێش ئێستا لە دەروون گێژەن، ئەکتەر و پێشکەشکار جیابووەوە، ماوەیەک پێش ئێستا یەکێک بوو لە خانمە پێشکەشکارە دیارەکانی کەناڵی کوردسات و بەرنامەی (گەمە سات) پێشکەش دەکرد.