بومەلەرزەیەكی دیکەی بەهێز لە تورکیا ڕوویدا

ئەمڕۆ پێنج شەممە بومەلەرزەیەكی دیکەی بەهێز لە ناوچەكانی باشووری خۆرهەڵاتی توركیا ڕوویدا. 

بەپێی هەواڵی میدیاكانی توركیا، ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك بە گوڕی (٥.٣) پلەی ڕێختەر ناوچەی مەرەشی لە باشووری خۆرهەڵاتی توركیا هەژاند.

چەقی بومەلەرزەكە ناوچەی گۆكسون بووە لە قوڵای حەوت كیلۆمەتری ژێر زەوی ڕوویداوە. 

ڕۆژی ٦ی شووباتی ئەمساڵ دوو بومەلەرزەی بەهێز توركیا و سوریای هەژاند کە بەهۆیەوە دەیان هەزار كەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٠٠ هەزار كەسی دیکەش بریندار بوون، هەروەها لەسەدا (٥٠)ی تەلار و باڵەخانەكانی ناوچەكە داڕووخان. 


PM:06:40:23/03/2023